پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕەخنەی توند لەو پەرلەمانتارانە دەگرێت کە زۆرترین ئامادەنەبوونیان لەناو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە. دەشڵێت، ” هەندێک پەرلەمانتار لەبەر زۆری ئامادەنەبوونیان ڕووخساریان ناناسرێتەوە”.
عەبدولئەمیر تەعیبان، ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح بە میدیای عێراقی وتووە، ” نزیکەی 120 پەرلەمانتار بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراقییان نەکردووە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ” ئەو پەرلەمانتارانە سەرەڕای ئامادەنەبوونیان موچە و شایستە داراییەکانیان وەردەگرن و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش خۆی لە لێپرسینەوەیان بەدووردەگرێت”.