پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پارێزگای ئایدنی ڕۆژئاوای تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەناو چێشتخانەیەک لە بازاڕی ئوزون چارشی لە شارۆچکەی نازیلی ڕوویداوە.
هاوکات، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن، تەندروستی یەکێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.
لەماوەی ڕابردووشدا لە شەقامی ئیستیقلالی ئیستانبوڵ تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینار بوون.