ئەو گەنجەی چوار ڕۆژ لەمەوپێش لە دەربەندی ڕانیە خنکا تەرمەکەی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە8ی ئاب، تەرمی ئەو گەنجەی چوار ڕۆژ لەمەوپێش لە دەربەندی ڕانیەدا خنکا دۆزرایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی محەمەد عەلی تەمەن 20 ساڵان، لەلایەن تیمەکانی غەواسەوە لە ئاوی دەربەندی ڕانیەدا دۆزرایەوە.

محەمەد عەلی، دانیشتووی گەڕەکی قولەی قەزای ڕانیە بوو، بەمەبەستی مەلەکردن ڕووی لە دەربەندی ڕانیە کردبوو، بەڵام لە ئاوەکەدا خنکا.

لەدوای ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ تیمەکانی غەواسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕانیە بەردەوامبوون لە گەڕان بەدوای تەرمەکەدا و بەیانی ئەمڕۆ دۆزییانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا