ناسا بۆ جاری دووەم ناردنی كەشتیەك بۆ خولگەی مانگ دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەوانەكردنی كەشتی ئارتێمیس یەك كە لەلایەن ناساوە بڕیارە رەوانەی خولگەی مانگ بكرێت، بۆ جارێكی دیكە دواخرا.

لەگەڵ ئەوەی ملیۆنان كەس لە سەرانسەری جیهان چاوەڕوانی هەڵدانی كەشتیی ئارتێمیس یەكی ناسایان بەرەو بۆشایی ئاسمان و لەوێشەوە بەرەو خولگەی مانگ دەكرد، بەڵام بەهۆی دزەكردنی سووتەمەنی لە كەشتییەكەوە بۆ جارێكی دیكە گەشتەكە دواخرا.

بڕیارە گەشتەكە رۆژی دووشەممە 5-9-2022 ئەنجام بدرێت. كۆی تێچووی ئەم گەشتە تاوەكو ساڵی 2025 بە 93 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. تەنیا تێچووی گەشتی یەكەمیش كە بە ئارتێمیس یەك ناسراوە چوار ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.

پێشتر رۆژی 29ی ئابی 2022، وەكو وادەی هەڵدانی كەشتییەكە دیاریكرابوو، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە گەشتەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

ئەم گەشتەی ناسا تاقیكارییە و ئەگەر سەركەوتوو بێت، لە ساڵی 2024 دا چوار كەشتیوان دەنێرێتە خولگەی مانگ. لە ساڵی 2025یشدا دوو كەس دەنێرێتە سەر رووی مانگ كە لێكۆلێنەوە لە كۆمەڵەی خۆر دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا