تورکیا گەشتکردن بۆ بیلاڕوس لە هاوڵاتیانی عێراق قەدەغە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا ئەمڕۆ هەنیی ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی کۆچبەران لە سنوری بیلاڕس و یەکێتی ئەوروپا، چیتر ڕێگە نادەین هاوڵاتیانی عێراق و یەمەن و سوریا بلیتی فڕۆکە بە دەست بهێنن لە تورکیاوە بۆ مینسک.

یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، بیلاڕوس هانی هەزاران کەس دەدات کە لەوناوچانەی شەڕی تێدایە هەڵاتوون هەوڵ بدەن سنورەکان تێبپەڕێنن، هەروەها هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ دەکەن بەم نزیکانە، لەسەر مینسک و کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان کە کۆچبەران دەگوازنەوە.

هەرچەندە لە لایەن ئەنقەرەوە ڕەتدەکرێتەوە، بەڵام تورکیا بە هاوکاریکردن و گواستنەوەی کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت.

دەستەی فڕۆکەوانی تورکیا لە تویتێکدا وتی، پەیوەیستین بە کێشەکانی نێوان سنوری یەکێتی ئەوروپا و بیلاڕوس کە بەشێوەیەکی نایاسایی کۆچبەر ڕووی تێکردوون، هەربۆیە فرۆشتنی بلیتی فڕۆکە بۆ هاوڵاتیانی یەمەن و سوریا و عێراق قەدەغە دەکەین، ڕێگە نادەین لە وڵاتی ئێمەوە گەشت بکەن بۆ بیلاڕوس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا