خڵوسی ئاکار یەکە سەربازییەکانی نزیک سنووری عێراق دەپشکنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا بە یاوەری سەرکردایەتی سوپای تورکیا یەکە سەربازییەکانی نزیک سنووری عێراقیان پشکنیوە.

ئەمڕۆ هەینی خڵوسی ئاکار بە یاوەری یەشار گیولەر، سەرۆکی ئەرکان و نوسا ئافسفار، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی تورکیا و عەدنان ئۆزبال، فەرماندەی هێزە دەریاییەکان و حەسەن کوچوک ئاقیوز، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا سەردانی پارێزگای شرناخیان کرد.

لەمیانی سەردانەکەیاندا بۆ شرناخ، خڵوسی ئاکار و فەرماندەی سوپا ناوچە سنوورییەکان و یەکە سەربازییەکانی ئەو ناوچانەیان پشکنی.

هاوکات، خڵوسی ئاکار لەگەڵ سەرکردایەتی ئەو یەکە سەربازییانە کۆبووەوە کە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەستبەکارن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزەکانی تورکیا بەشێوەی ڕۆژانە لە چالاکییە سەربازییەکانیان بەردەوامن و ماوە ماوە ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن کە بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان تێدایە، بەهۆیەوە زیان بە چەندین هاوڵاتی مەدەنی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا