کەشناسی: تەم درووست دەبێت و پلەکانی گەرما 6 پلە بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتیی هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەی 6 پلە بەرزدەبنەوە و تەم درووست دەبێت.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە (07-2-2024)، ئاسمان هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور , ئەگەرى نمە باران هەیە لە سەر هەندێ لە ناوچە شاخاویەکان , لە کاتى نمە باران بەفر دەبارێت لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان , لەسەنتەرى پارێزگاکان زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە کەشناسی ئەوەی خستەڕوو، لە رۆژی پێنجشەممە (08-2-2024)، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلە ى سیلیزى و دورست بوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانی زوو.

هاوکات، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە رۆژی چوارشەممەدا کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشتر و لە رۆژی پێنجشەممەدا، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 4 بۆ 6 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 16
سلێمانی : 15
دهۆک : 17
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 17
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا