کازمی ئەرکەکانی وەزارەتی تەندروستی بە بریکارێکی وەزارەتەکە بەخشی

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق بریکارێکی وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد ئەرکەکانی وەزیری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتەکە وەربگرێت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەرکەکانی وەزارەتی تەندروستی بە هانی موسا بەدر عقابی، بریکاری هونەری وەزارەتی تەندروستی سپاردووە.

سپاردنی ئەرکەکانی وەزارەتی تەندروستی بە هانی عەقابی لەکاتێکدایە پێشتر ناوی چەند کەسێک بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوە درابوو کە کاندیدی وەزارەتی تەندروستی عێراقن.

حەسەن تەمیمی، وەزیری پێشووی تەندروستی عێراق لەدوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا