یەحیا ڕەسوڵ: عێراق چەکی دژە فڕۆکە دەکڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ناردنی لیژنەیەکی تەکنیکی و سەربازی راگەیاند بۆ گرێبەستی کڕینی چەکی دژە فڕۆکە لەچەند وڵاتێک.

یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، عێراق گرێبەستی ڕادارە فەرەنسییەکانی ئیمزاکردووە و پاکێجێکیان بە دەستگەیشتووە، وەک خۆی دەڵێت، بەردەوامن لە تەواوکردنی سیستمی بەرگری لە ھەموو ئاستەکاندا.

وتیشی، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عێراق، توانای چاودێریکردنی جوڵەی فڕۆکەکانی لەناو ئاسمانی عێراقدا ھەیە، ھاوکات لیژنە تەکنیکی و سەربازییەکان سەردانی ژمارەیەک وڵاتیان کردووە و ئۆفەریان پێشکەشکردووە بۆ گرێبەستی کڕینی چەکی دژە فڕۆکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا