پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت دوای چه‌ندین مانگ له‌دابه‌زین، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته 50 دۆلار.
ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی نه‌وت، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه نرخی نه‌وت 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 50 دۆلار.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاشان توندبوونی شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌كه له‌جیهاندا، نرخی نه‌وت تا ئاستی 19 دۆلار دابه‌زی.
هاوكات له ئێستادا نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس گه‌یشتووه‌ته 46.6 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.