پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئێستا كورد ته‌نها یه‌ك كارتی یاسایی له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات یاسای قه‌رز جێبه‌جێنه‌كرێت، كه بریتیه له‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار یاساكه ره‌ت بكاته‌وه‌و بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش كارتێكی لاوازه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: سه‌رۆككۆمار ده‌توانێت ئه‌م یاسایه ره‌تبكاته‌وه و بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌گه‌ر جارێكی تر په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بداته‌وه ئه‌و كات بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماریش كاری پێناكرێت و سه‌رۆككۆمار ناتوانێت بۆ جاری دووه‌م بیگه‌ڕێنێته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێستاوه حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای قه‌رز بڕیاریداوه ده‌ست بكات به دابه‌شكردنی مووچه له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین یاساكه جێبه‌جێكراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌دووری زانی حكومه‌تی ناوه‌ند هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌رێم داهاتی نه‌وتی راده‌ست نه‌كات.
رۆژی پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی په‌سه‌ندكرد، كه بریتیه له 12 ترلیۆن دینار، هه‌رێمی كوردستان له‌م پاره‌یه بێبه‌شكراوه، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌رێم داهاتی نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ده‌كات.