پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌هۆی ڕێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ڕۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 49 دۆلار و 69 سه‌نت، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس گه‌یشته سه‌روو 50 دۆلار.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئۆپیك پڵه‌س، دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ناكۆكی له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ساڵی تازه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد بكرێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له ڕوسیا، عێراق، عێراق، نایجیریا و ئیمارات خواستی زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ساڵی 2021 نیشانداوه.