ترامپ: بایدن خەونی ئەمریکا لەناو دەبات

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد تارمپ سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرزەنشتی ئەو بارودۆخە دەکات، کە لە ئێستادا ئۆکرانیای تێدایە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەشڵێت جۆ بایدن، خەونی ئەمریکای لە ناو بردووە.

لە لێدوانێکدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ویلایەتی جۆرجیا وتی، پێنج خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا، بە ڕێژەی جۆ بایدن زیانیان بە ئەمریکا نەگەیاندووە لە ماوەی 15 مانگدا، ئاماژەی بەوەشدا، بایدن بە ڕاستی خەونی ئەمریکای کوشتووە.

ترامپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر بێت و ئەو لە کۆشکی سپی بوایە هەرگیز ئەو داگیرکارییەی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا.

ڕوونیشی کردەوە، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی وتی دیموکراتەکان خراپن لە بابەتی ئابوری و هەڵئاوسان هەروەها ڕووداوەکانی ئۆکرانیا هەر بۆیە بەدڵنیایەوە ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا