مستەفا هیجری لەبارەی یەكگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموكرات روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە پەیامێكدا بەبۆنەی نەورۆز رایگەیاند، پرۆسەی یەكخستنەوەی ریزەكانی حیزبی دیموكرات بە باشی قۆناغەكان دەبڕێت و هیوادارن بگاتە ئەنجام.

مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە پەیامەكەیدا بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی رایگەیاند:سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە پرسی ناسنامە و پرسی نەتەوەكان لە ئێراندا سیاسەتی مەرگ بووە، ئاماژەی بەوەش كرد كە ئێران كار لەسەر پەراوێزخستن و تواندنەوەی ناسنامەكان دەكات و سیاسەتی بە ئەمنیكردنی پرسی زمان بەردەوامە.

لێپرسراوی گشتیی حدكا لە بەشی كۆتایی پەیامەكەیدا باسی پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات و هێما بۆ ئەوەدەكات سیاسەتی سەركوتی رژێم و سیاسەتی بەرگریی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان شان بە شانی یەك بەردەوام بوون، رەوتی لە سێدارەدان و زیندانیكردن و رەشبگیریی چالاكوان و رۆڵە ئازادیخوازەكان و كوژرانی كاسبكاران بەردەوام بووە، بەڵام هەستی نەتەوەیی و خۆڕاگریی كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی كوردستان پتر گەشەی كردووە. پێویستە شار وەكو چەقی خەباتی لێكگرێدراو و جەماوەری بە پاڵپشتیی خەباتی شاخ لە هەوڵ و تێكۆشانی خۆی بەردەوام بێت.

لەبارەی یەكگرتنەوە لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانیش، ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، گفتوگۆكانی تایبەت بە یەكگرتنەوەی دوو لایەنی دیموكرات بە باشی قۆناغەكان دەبڕن و هیوادارن بگەنە ئەنجام.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا