لەبەرژەوەندی خوێندكاران وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی نوێی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت “لەرۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی زیاتر لە سێ كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە كان دابیندەكرێت”.

سیروان محەمەد، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “وەزارەتی كارەبای هەرێم بڕیاریداوە بۆ كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی کارەبای پێویست بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 11:30 دابین بكات”.

وتیشی “وەزارەتی کارەبا لە پێناو یارمەتیدانی وەزارەتی پەروەردە بۆ سەرکەوتووانە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12 ئامادەیی 2020-2021، ئەو بڕیارەی داوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ 25ی تەموز دەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا