پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دەستپێكی ساڵی نوێدا وەفدی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغدا، بەڵام سەردانی ئەمجارەیان جیاوازەو ئامانجیانە دەرئەنجامی هەمو ئەو كۆبونەوانە بچننەوە كە لە ساڵی 2023 زۆرترین هەوڵیان بۆ داوەو كاتێكی زۆریان پێوە كوشتوە، دەشڵێت،”ئیتر هیچ مانایەك نەماوەتەوە بۆ دانیشتن”و ئەگەر بەغدا پەیوەستی بەڵێنەكان و ئەنجامی ڕێكەوتنەكان نەبێت، ئەوا بیر لە ئەڵتەرناتیڤ و چارەسەری دیكە دەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی موچەخۆرانی هەرێم.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە 26-12-2023، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند،ئێمە لە سەرەتای ساڵی تازە لە 6ی مانگ تا 10 كۆبونەوەمان دەبێت و وەفدی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ كۆبونەوە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی.
وتیشی: پشوودرێژی ئێمە لە ساڵی 2023 لە پێناو گەشتن بو بە ڕێگە چارەسەر، بەڵام ئیتر هیچ مانایەك نەماوەتەوە بۆ كۆبونەوە و دانیشتن ئەگەر بێت و نەزانین دەرئەنجامەكەی چارەسەرە. پێویستە ئەمساڵ كێشەكانی نێوانمان چارەسەرببن و ڕێكەوتنەكان ڕێزیان لێبگیرێت، ئەگەر بێتو هەمان نیەت بەدی نەكەین لە حكومەتی فیدڕاڵ، حكومەتی هەرێم بەدوای چارەسەری دیكەدا دەگەڕێت.
پێشەوا هەورامانی وتیشی: لە ساڵی 2023 هەوڵی زۆرمانداو دانیشتنی زۆر كران لەسەر پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەكان، باج و وردەكاری لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لە هەموی گرنگتر مەسەلەی نەوت، حكومەت هیچ نەمایەوە بیكات چی پێویست بو كردمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە ساڵی 2024 وەك ساڵی دەرئەنجامی ئەو كۆبونەوانە سەیر دەكەین، ئەو هەمو كاتەی بە كۆبونەوە كوشتمان بە نیەتی دۆزینەوەی ڕێگە چارە، پێم وانییە ئەمساڵ ئەوەندە كات بدرێت بە كۆبونەوەكان، چونكە ئەوەی پێویست بو كردمان.