مانگی داهاتوو گەشتی سعودییە و ئێران لە کەرکوکەوە دەست پێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک رایگەیاند، لەمانگی ئایندەوە گەشتەکانیان بۆ هەردوو وڵاتی سعودییە و ئێران دەست پێدەکات.
 هەردی سەمەد بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک راگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکردن بە گەشتەکانی مەککە و مەدینە لە مانگی داهاتوودا و رۆژانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە گەشتەکانی ئێران وتی، لە ١٥ی مانگی ئایندەدا گەشتەکان دەستپێدەکات و رۆژانە گەشتێکی ئێران بەڕێدەکرێت.

هەردی سەمەد روونیشیکردەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک دەیەوێت گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ چەندین پایتەختی دیکەی وڵاتاندا دەست پێبکات لە تەواوی جیهاندا و لە مانگی ئازاردا بە تەواوی رایدەگەیەنێت.

بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک وتیشی، گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ تورکیا بە ئاسانی بەڕێوەدەچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا