رووسیا داوای كۆبونەوەی بە پەلەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی رووسیا داوا دەكات بەپەلە كۆبوونەوەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ وڵاتی ئێران بەڕێوەبچێت، تاوەكو كۆتایی بە گەمارۆی چەك بۆ سەر ئەو وڵاتە بهێنن.

ڤلادمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رایگەیاندووە، بۆ كۆتاییهێنان بەو بارگرژیەی كە بەهۆی گەمارۆی چەك بۆ سەر تاران دروست بووە پێویستە كۆبوونەوەی نێوان پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەڵمانیا كە بە وڵاتانی پێنج كۆ یەك ناسراون لەگەڵ ئێران بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتەكانی ئەمریكا لە دژی ئێران بێ بنەمان و بە هۆی پێداگری ئەمریكا لەسەر درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران گرژی لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هاتوەتە ئاراوە.

ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەمارۆی كڕین و فرۆشتنی چەكی بەسەر ئێراندا سەپاند، پێشتریش ئەمریكا رایگەیاندبوو هەڵگرتنی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران مەترسی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا