ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە 33 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرایکرد، ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند،” لە سەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان بۆ 33 هەزار و 668 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 75 هەزار و 668.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە 62 کوژراو و 91 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ڕوونیکردەوە، هێشتا ژمارەیەک لە قوربانیان لەژێر داروپەردوون، بەهۆی ڕێگریکردن لە ڕۆیشتی تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی بۆ ئەو شوێنانە لەلایەن ئیسرائیلەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا