نوێترین لێدوانی سودانی دەربارەی پشکی هەرێم لە یاسای بودجەدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى لەگەڵ فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەدایە نەک مووچە، تێکڕاى پشکى 12.67%ـی هەرێمى کوردستان خەرج بکرێت.

رۆژی 13ی ئادارى 2024، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە و، پرسى کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵییان تاوتوێکرد.

لەو کۆبوونەیەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق بە پەرلەمانتارانى پارتى راگەیاندووە، کە گەشبینە بە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و، لە گفتوگۆى بەردەوامدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

لەبارەى پرسی پشکى هەرێمى کوردستان لە یاساى بودجەى گشتى، سوودانى رایگەیاندووە، ئەو لەگەڵ ئەوەیە تەواوى 12.67%ی پشکى هەرێمى کوردستان خەرج بکرێت، نەک بەتەنیا مووچەى مووچەخۆران. هەروەها وتوویەتی “خەرجکردنى ئەو پشکە لە رێگەى هەموارى یاساى بودجەى گشتى، چارەسەر دەکرێت”، کە ئێستا کارى لەسەر دەکەن.

پشکى ساڵانەى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى زیاتر لە یەک تریلیۆن و 200 ملیار دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ مانگێک ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە و، تەنیا سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بە قەرز، گوژمەیەکی 620 ملیار دیناری و دواینیشیان کە دووشەممەی رابردوو نێردرا و گوژمەیەکی 560 ملیار دیناری بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا