پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2023، نرخی 100 دۆلارە بەرامبەرە بە 163 هەزار دیناری عێراقی.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، نرخی 100 دۆلار نزیکەی 2 هەزار دینار لە بەهاکەی لەدەستداوە.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پاش ئەوە هات، دوێنی شەممە وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەیهەناردە دەرەكییەكان بۆ پارەداركردنی هاوردەكان كۆبۆوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن کە یەكەمیان بریتییە لە رێككەوتن لەسەر پارەداركردنی پێشوەختیهەژماری پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار لە بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكانیان لە رێگەی بانكی جەی پی مۆرگانی ئەمریكییەوە.
رێككەوتنی دووەم بریتییە لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە حەواڵە رەتكراوەكانەوە هەیە.