پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی بەژداریکردنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی یاسای بوودجە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین.
سودانی ئەوەشی ئاشکراکرد کە چاوەڕێی بەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەبارەی پرسی بوودجە و کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، کە حکوومەتی فیدڕاڵی بەتەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی بوودجە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش مامەمەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات.
لە پێچەوانەی ئەم ووتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، بەرپرسانی هەرێم تۆمەتی ئەوە دەخەنە پاڵ بەغدا، کە پرسی مووچە و قووتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان کردووە و بەووتەی خۆیان، “عێراق وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات.