حكومەتەكەی كازمی موچەی سێ‌ مانگ ئامادە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، كار لەسەر ئامادەكردنی بودجەی ئەو سێ مانگە دەكات، كە بۆ ئەمساڵ ماوە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا رۆژی چوارشەممە 26ی ئاب راشیگەیاند، بودجەی ساڵی 2021 خەریكە تەواو دەبێت و كاتێك تەواو دەبێت لە كابینەكە دەنگی لەسەر دەدرێت و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت.

تەڵاڵ هەروەها رایگەیاند، پلەكانی سڕینەوە و گەشەپێدان بۆ دەرچووانی ئاستی باڵا و كارمەندەكان بەگرێبەست و كرێی ناو دامەزراوە دەوڵەتییەكان تەرخان دەكرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو بودجەیەی پەسەند دەكرێت.

بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020 ی حكومەت بەهۆی ناڕەزاییەوە لەمانگی ئۆكتۆبەرەوە دواخرا، كە دواتر بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی پێشوو، كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكایەتی دەكرد، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەكرا.

پێشتر عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2020 ی دەركرد و وتی: وەزارەتەكەی خۆی ئامادەكاری بۆ بودجەی 2021 دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا