پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 85 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای ئەوەی وڵاتانی ناو ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا ڕێژەی خستنەڕووی نەوت بەبڕی 1.16 ملیۆنی ڕۆژانە کەمبکەنەوە، نرخەکانی نەوت ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە.