عێراق: گرێبەستی نوێ بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز واژۆ دەکات

پۆڵه‌تیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق گرێبەستی نوێ بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازله‌پارێزگاكانی عێراق واژووده‌كات.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نه‌وتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووه‌، وەزارەتی نه‌وت پلانێکی بە بەهای سێ ملیار دۆلار داڕشتووە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی غازی بەسرە بۆ 1400 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه‌، ، عێراق لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ پێشخستنی بواری غازو وەزارەتی نه‌وتی عێراق لە ماوەی داهاتوودا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی تایبه‌تن به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌ت میسان و زیقار واژۆ دەکات

راشیگه‌یاندووه‌، وەزارەتی نه‌ونی عێراق بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەی داناوه‌ بۆ وەبەرهێنانی 400 ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتیشی، ئامانجییان له‌واژو كردنی ئه‌و گرێبه‌سانه‌ ئەوەیە کە به‌رهه‌م هێنانی غاز لە 300 بۆ 600 ملیۆن پێ سێجا زیاد بکه‌ن به‌وه‌ش عێراق ڕێژەیەکی زۆر لە غازی پەیوەست بە پرۆسەنەوتییەکان بەدەست دەهێنێت ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕەنگدانەوەی هه‌بێت لەسەر بەرهەمی نیشتیمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا