ئەمریکا سیستمێکی نوێی بەرگری لەهەولێر جێگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، لەسەر ڕۆشنایی هێرشەکانی ئەم دواییانەی فڕۆکەخانەی هەولێر، سیستمێکی نوێی بەرگری ئەمریکا لەفڕۆکەخانەکە جێگیرکراوە.

سەرچاوەیەک بە میدیا لۆکاڵییەکانی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا سیستمێکی بەرگری پەرەسەندووی نوێیان لەفڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکردووە لەپێناو ڕێگریکردن لەفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەتایبەت کە دوایین هێرش بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەفڕۆکەخانەکە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.

هاوکات، هێزەکانی ئەمریکا لەبنکەی هەریر لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر و لەلایەکی دیکەشەوە سەرکردایەتی سەربازییان گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی دیکە کە دەکەوێتە ناوچەی شەقڵاوە بەدووری 40 کیلۆمەتر لەناوەندی شاری هەولێر.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لەڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بارەگایەکی هێزەکانی ئەمریکا لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا