گردبوونەوەی خوێندکارانی پۆلی 12 بەردەوامی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە، خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رژانە سەر شەقامەکان و داوادەکەن وەزارەتی پەروەردە بێتە سەرخەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کە بە ووتەی خۆیان، “کاتی سەعیکردن نەماوە و دەبێت وادەی خوێندن درێژبکرێتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی دووەم، خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەبەردەم باڵەخانەی پەروەدەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە.

خوێندکاران داوادەکەن وادەی خوێندن درێژ بکرێتەوە و کاتی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی ئەمساڵیان بۆ بکرێت بە زیاتر لە 50 رۆژ.

نوێنەری بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە و مۆڵەتی دوو رۆژیان داوە بۆ وەڵام دانەوەی داواکارییەکانیان.

هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەڵێنی داوە داواکاری خوێندکاران جێ بەجێ بکات.

داواکاری خوێندکارانی ناڕازی خۆی لە کەمکردنەوەی مەنهەج و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندندا دەبینێتەوە.

بەشێک لە خوێندکاران قسەیان بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس کردوو ووتیان، “چارەنووسی 11 ساڵی شەونخوونی و رەنجنکێشانمان بەندە بەئەمساڵی خوێندنەوە و ئەگەر وەرزارەتی پەروەردە وەڵام بە داواکارییەکانمان نەداتەوە، رەنجی 11 ساڵی رابردوومان بەفیڕۆ دەچێت”.

هاوکات، یەکێکی دیکە لە خوێندکارەکان ووتی،بەهۆی راگرتنی پرۆسەی خوێندن و بایکۆت، دۆخێکی دەروونی خراپ بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی درووست بووە وناتوانن بە دەروونێکی ئارام بخوێنن بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکاندا”.

ماوەی 2 مانگە زۆرینەی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی پێنەدانی مووچەی مامۆستایانەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا