پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “بەهۆی بارینی بەفر و بارانەوە درزێکی گەورە لە بەشێکی دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی ماوەران کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە، دروستبووە و مەترسی داڕمانی لەسەرە”.
لەوبارەیەوە فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادارییەکی لە فەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “سەرجەم شۆفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام، وادیارە لە بەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران) کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە درزێکی گەورە دروست بووە”.
وتیشی: درزەکە ئەگەری داڕمانی لێ دروست بووە، بۆیە تونێلەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت، وە شوفێران لەو ماوەیە وەکو ڕێگای بەدیل هەر دەتوانن ڕێگای هەولێر شەقڵاوەی کۆن بەکاربێنن.