قوباد تاڵەبانی: دەبێ بە هەموو شێوازێك رێگری بكرێت لە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی رووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی لەسلێمانی كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی یەك شەممە سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كرد و بەئامادەبوونی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی، لەگەڵ لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی لەسلێمانی كۆبۆوە.

لە كۆبونەوەكەدا وێڕای ستایشكردنی كاروبارەكانی رابردوویان لەپرسی رووبەڕووبوونەوەی زیادەڕەویی لە سنوری سلێمانی، گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژانەی بواری وەبەرهێنان كرا كەزەوییان وەرگرتووە و بەشێكی زیادەڕەویە، لەوبارەیەوە بڕیاردرا كەكۆبونەوە لەگەڵ خاوەنی ئەو پڕۆژانەدا ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: دەبێ بەهەموو شێوازێك رێگری بكرێت لەهەر زیادەڕەوییەك بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەكانی لیژنەكە دووپات كردەوە.

دواتر لیژنەی رووبەڕوبوونەوەی زیادەڕەوییەكان نەخشەی هەموو ئەو زیادەڕەوییانەی نمایش كرد كە پۆلێنی ئەو زیادەڕەوییانەی تێدا خراونەتەڕوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا