لە عێراق کوڕی بەرپرسێکی پێشووتری ئەلقاعیدە کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، کوڕی سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی ئەلقاعیدە لە عێراق (ئەبو عومەر بەغدادی) و والی ئەنبار کوژراوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، “ئۆپەراسیۆنەکە لەدوای چاودێریکردنی ورد و بەدواداچوونی تایبەت لە بیابانی قائیم و باکووری روتبە بەڕێوەچووە”.

وتیشی: هێزە ئەمنییەکە توانی داواکراو (سوهەیب حامد زاوی) کوڕی (ئەبو عومەر بەغدادی) سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی ئەلقاعیدە کە ناسرابوو بە والی ئەنبار بکوژێت.

هەر ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی توانی بەرپرسی پشتیوانی لۆجستی رێکخراوی داعش دەستگیربکات لە ویلایەتی باشووری روتبە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و رادەستی لایەنی پەیوەندیداری کرد تا رێکاری یاسایی لەگەڵدا بگرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا