یەكێتی ئەوروپا رەخنە لە پێكهاتەی حكومەتی كاتى ئەفغانستان دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتیی ئەوروپا نیگەرانیی هاوپەیمانییەكەی بەرامبەر كابینە كاتییەكای بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەربڕی و رایگەیاند، ئەو بزووتنەوەیە بەڵێنی خۆی نەبردووەتە سەر بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر، کە نوێنەرایەتیی تەواوی لایەنەكان بكات.

پیتەر ستانۆ، وتەبێژی یەكێتیی ئەوروپا رۆژی پێنجشەممە لە برۆكسل بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: ئەو حكومەتە ئەوە نەبوو كە تاڵیبان بەڵینی پێكهێنانی دابوو، ئەو كابینەیە شكستیهێنا لەوەی رەنگدانەوەی هەمەجۆری ئەفغانستان بێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، بزووتنەوەی تاڵیبان كابینەی حكومەتی كاتیی راگەیاند كە مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند پۆستی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا