ئاماری توشبوانی نوێی شێرپەنجە راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵكشاندایە و لەسەرەتای ئەمساڵیشدا تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی نوێ تۆماركراوە.

یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەرەی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمساڵدا دوو هەزار و 259 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەزارو 552 حاڵەتی نەخۆشییەكانی خوێن هەبووە كە ئەوانە ناشێرپەنجەین، بەڵام پێویستیان بەسەردانیكردنی نەخۆشخانە و چارەسەر هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی ئەو توشبووانە لە ناوەڕاست و شارەكانی دیكەوە هاتوون، بەتەنها لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا نەبووە، هاوكات داوای كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی دیكەیان بۆ توشبووانی شێرپەنجە كردووە.

لای خۆیشیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پاڵپشتی خۆی بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی شێرپەنجە دوپاتكردەوە و داوایكرد رێكخراو و دەزگاكانی حكومەت دەست كراوەتر بن بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی بەردەوام بێت، هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەری بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی دواین ئاماری نەخۆشخانەی هیوا، كۆی گشتی توشبووانی شێرپەنجە لەسەرەتای دروستبونی نەخۆشخانەی هیواو سەنتەرەكانی تایبەت بەو نەخۆشییە گەیشتووەتە 29 هەزار و 693 حاڵەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا