راگەیەندراوێک لە هێزەكانی كۆماندۆی کوردستانەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی کارمەندێکییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی کوردستان له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى كارمه‌ندێكیه‌وه‌ ده‌دات ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه‌ كارمه‌ندێكمان له‌كاتى مه‌شق‌ و ڕاهێناندا گیانى له‌ده‌ستدا.

له‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، بەداخێكى زۆرەوە شەهیدبونی پێشمەرگەیەكی گەنجی خوێن گەرممان بەناوی (ساڵح فاروق ساڵح حەمە ئه‌مین) ڕادەگەیەنین، كە لەكاتی مەشق‌و ڕاهێنانەكان بەداخەوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕۆحی پیرۆزی بەخشیە خاك‌و نیشتیمان.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، سه‌ربارى پرسەو هاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ خانەوادەو كەسوكاره‌كه‌ى، جارێکی دیکە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لەفەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوامدەبێت‌و ڕشتنی خوێنی یەك بەیەكی “كوڕانی كۆماندۆ” لەپێناو خاكی پیرۆزی كوردستان شەرەفێكە هەمومان شانازی پێوەدەكەین، ئەمە ڕێبازێكە هەمومان لەشەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر “ەوە بۆمان ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا