پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاندووە، ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، په‌یوه‌ست ده‌بێت به رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردن به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه.
ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق، راشیگه‌یاندووە، به پێی توێژینه‌وه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی، تا ئێستا ته‌نها ڤاكسین رێگره له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ری یەكجاری بۆ ڤایرۆسه‌كە نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوكات، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق لەراگەیەندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022)، پێویسته وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا، خوێندكاران و مامۆستایان رۆژانه له ناو پۆل ئاماده‌بن و خوێندن له ناوه‌نده‌كان به‌ڕێوه بچێت.
نه‌بیل كازم، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق، رایگەیاندووە، بۆ ئه‌مساڵ ناوه‌نده‌كانی زانكۆش له ته‌واوی عێراق به‌شێوه‌ی ئاماده‌بوون، ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندن، ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی ڤاكسین، به‌رز بووه‌ته‌وه.
بڕیاری دەستپێكردنەوەی خوێندن لەناو پۆل و لەناو ناوەندەكانی خوێندن بەگشتی دوای ئه‌وه دێت كه رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له عێراق، به‌رز بووه‌ته‌وه و لێپرسراوانی پەروەردەو خوێندنی باڵا پێیان وایە پێویست به‌وه ناكات خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام بێت.