ئەو پەرستارەی هەڕەشەی كوشتنی لە جێگرەكەی بایدن كرد دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا لە ویلایەتی فلۆریدا ئەو پەرستارەیان دەستگیركردووە، كە هەڕەشەی كوشتنی لە كامالا هاریس جێگری جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پەرستار نیڤیان بێتی فلیپس چەند جارێك لە رێگەی نامەی دەنگی هەڕەشەی كوشتنی لە جێگرەكەی بایدن كردبوو دەستگیركرا.

ئەو پەرستارە پێشتر ئاشكرایكردبوو، كە كەسێك بەتەنها 53 هەزار دۆلاری داوە بەوەی هاریس بدۆزێتەوە و بیكوژێت ناوبراویش رایگەیاندبوو كە ئەو ئەو كارە دەكات.

کامالا هاریس ساڵی 1964 لە کالیفۆڕنیا لەدایکبووە و تەمەنی 55 ساڵە، پارێزەرە و لە ساڵی 2017وە سیناتۆرە، ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، دووەم ئافرەتی ئەفریقی ئەمریکی و یەکەم ئافرەتی باشووری ئاسیایە کە لە سیناتی ئەمریکا خزمەتی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا