فرۆشی کتێبەکانی کامالا هاریس زیادی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کتێبەکانی کامالا هاریس بەشێوەیەکی بەرچاو فرۆشیان زیادیکرد.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە زۆرینەی ئەو کتێبانەی لەڕێی ماڵپەڕی ئەمازۆنەوە فرۆشراون یان لە نوسینی کامالا هاریس بوون یان تایبەت بوون بە ژیانی.

ئەوەش هاتووە، کتێبی “پاڵەوانان لە هەموو شوێنێکن Superheroes are Everywhere” و یاداشتەکان لەژێر ناوی “ئەو راستیانەی هەڵیاندەگرین The Truths We Hold” لەو کتێبانەی هاریسن کە زۆرترین داوایان لەسەر بووە.

هاوکات، کتێبی منداڵان لەژێر ناوی “بیرۆکەی گەورەی کامالا و مایا Kamala and Maya’s Big Idea” کە لە نوسینی مینا هاریسی خوشکەزای کامالایە فرۆشی زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کامالا هاریس وەک یەکەمین ژنی رەشپێست کە بووەتە جێگری سەرۆک ناوی خۆی لە مێژووی ئەمریکادا تۆمارکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا