پێنس بەقسەی ترەمپی نەکرد

پۆڵەتیک پرێس

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەکارهێنانی هەمواری 25ی دەستوری بۆ دۆناڵد ترەمپ رەتکردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە مایک پێنس بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاند، تیمەکەی پێنس لە دڵەڕاوکێی ئەوەدایە لە حاڵەتی بەکارهێنانی هەمواری 25، دۆناڵد ترەمپ پەنا بباتە بەر جۆرە رەفتارێک کە ئەمریکا بەرەو دۆخی مەترسیدارتر ببات.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، پێنس و راوێژکارەکانی لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پردی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا دروست بکەن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هاوکاریکردنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەمواری 25 لەدوای کوژرانی جۆن کێنێدی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە ساڵی 1963 دانرا، ئامانج لەم هەموارە چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخانەیە کە تێیدا نەخۆشی یاخود مردن رێگری لە سەرۆک دەکەن بە ئەرکەکانی هەستێت یاخود دەست لە کار بکێشێتەوە.

لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ هێرشێکی توندی کردەسەر مایک پێنس بەهۆی ئەوەی رەتیکردبووەوە تواناکانی بەکاربهێنێت بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام دواتر پێنس رایگەیاند، دەستور رێگای پێنادات بەمەش گرژی کەوتە نێوان پەیوەندییەکانیانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا