کامێلا و پێنس رووبەڕووی یەک دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ دیبەیتی نێوان جێگرانی دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن هەریەکە لە مایک پێنس و کامالا هاریس بەڕێوەبچێت.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریسی سیناتۆر لە دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیدا لە ویلایەتی یوتا رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

لەبارەیەوە دەوترێت: ئەم دیبەیتەی نێوان دوو جێگرەکە بە یەکێک لە ساتە سەرەکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت

هاوکات، لەگەڵ چوونە نەخۆشخانەی دۆناڵد ترەمپ لە هەفتەی رابردوو، دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەو کاردانەوەیەی لای خەڵک دروستی کرد وای کرد هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان گرنگتر دەربکەوێت.

لەماوەی رابردووشدا، دیبەیتێک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لەگەڵ جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بەڕێوەچوو، هاوکات، ئەمڕۆ جۆ بایدن بڵاویکردەوە، ئەگەر حاڵەتی تەندروستیی ترەمپ باش نەبێت ئەوا دیبەیتی داهاتوو دوادەخەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا