ترەمپ بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە بەرپرسان پێشبینی دەکەن، دۆناڵد ترەمپ بە بڕیارێکی فەرمی ژمارەیەکی زیاتری هێزەکانی ئەمریکا بەر لە ٢٠ی کانوونی دووەمی داهاتوو لە عێراق و ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

ئەو بەرپرسانە بە تۆڕی سی ئێن ئێنیان راگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” داوای لە سەرکردە سەربازییەکان کردووە دەست بە پلانێک بکەن بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەتا ١٥ی کانوونی دووەمی داهاتوو لە ئەفغانستان و عێراق بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز.

لەبارەی ئەو زانیارییانەی باسیان لە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەرەو عێراق دەکرد، جێسیکا مەکنەڵتی وتەبێژی پنتاگۆن وتی: ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە.

لە ئێستا نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان و سێ هەزار سەرباز لە عێراق هەیە.

لە ساڵی ٢٠١٤، ئەمریکا بە هەزاران سەربازی لە عێراق بڵاوکردەوە بەمەبەستی سەرکردایەتیکردنی هاوپەیمانان دژی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا