جۆ بایدن: ئابووریی ڕووسیا تووشی ئیفلیجبوون دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ڤلادیمێر پووتین باجێكی قورس دەدات بەهۆی هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا و ئاشكرایدەكات بە چەك و كەرەستەی سەربازی هاوكاری ئۆكرانیا دەكەن دەشڵێت، ئابووری رووسیا تووشی ئیفلیج بوون دەكەین.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لە ماوەی هەفتەیەكدا بە بڕی ملیارێك دۆلار هاوكاری ئۆكرانیایان كردووە و هاوكاری نوێی سەربازیشیان بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار ئامادەیە.

سەرۆكی ئەمریكا وتی: لەو چەك و كەرەستە سەربازیانەی پێشكەشی دەكەن بریتین لە سیستەمی دژە موشەكی و تانك لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی رووسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا