كەشتییەكی ناسا لەسەر مەریخ دەنیشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

كەشتی پـرسە ڤێرنس (ڕۆڤەر) كە لەلایەن ئاژانسی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریكا_ ناسا رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرابوو، لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە.

كەشتی ڕۆبۆتی پـرسە ڤێرنس (ڕۆڤەر)ی ئەمریكی لە مانگی تەموزی ساڵی 2020 وە بەرەو هەسارەی مەریخ هەڵدراوە، ئەم كەشتیـیە جگە لەوەی باڵێكی 2.1 مەتری هەیە بۆ كۆكردنەوەی نمونە لەسەر خاكی مەریخ، 19 كامێرا و 2 مایكرۆفۆنیشی پـێوەیە، هەروەها لەگەڵ خۆیدا درۆنێكی بردووە كە ناوی لێنراوە Mars Helicopter Ingenuity بڕیارە ئەم درۆنە كە كێشەكەی 1.8 كیلۆگرامە، لە 19 ی مانگی ئازاری داهاتوو لەسەر كەشتیـیەكەوە هەستێت و لە بەرزایی ئەوپەڕی 50 مەترەوە زانیاری كۆبكاتەوە و بینێرێت بۆ كەشتیـیەكە و لەوێشەوە بەرەو زەوی.

تێچووی گەشتە ئاسمانییەكە دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە، ئەم كەشتییە چوارەم كەشتیی ناسایە، كە لەسەر هەسارەی مەریخ دەنیشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا