جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی سەرکردەکانی جیهان دەکات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە داوا لەسەرکردەکانی جیهان دەکات ئامادەکاری بکەن بۆ روبەروبونەوەی ئەو پەتا جیهانییانەی کە لەداهاتو دا ئەگەری سەرهەڵدانیان هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس، کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە داوایەکى ئاراستەی سەرکردەکانی جیهان كردوە  ئامادەکاریی و هەنگاوى خێرا بنێن بۆ روبەڕوبونەوەی پەتا جیهانییەکان لە داهاتودا.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەبەوە شدەکات،لەئێستادا جیهان روبەڕوی پەتای کۆرۆنا بۆتەوەو بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت پێویستە هەموو لایەك ئامادەکاریی بکەین بۆ روبەروبونەوەی سەرهەڵدانی پەتای داهاتوو..

جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، پەتای داهاتو لەئێستا زیاتر جیهان توشی گرفت دەکات، لەبەرئەوە پێویستە لەئێستاوە بەرنامەیەک بۆ روبەروبونەوەی دابنێین چونكە دۆخی ئێستا وەک پێویست باش نییە و دەبێت داهێنان ڕێگای بەرەوپێشچوونی هەمووان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا