پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان 60 دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2021 نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان 60 دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
وه‌زیری نه‌وت وتیشی، ئێستا تێكڕای نرخی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌ربه‌ستی 53 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021، كۆی گشتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ڕۆژانه‌ی عێراق له‌مساڵدا سێ ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌ریمی كوردستان.
پێشتریش وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 70%ی كڕیارانی نه‌وتی عێراق چین و هیندستانه.