پارە دزراوەکەی یەکەی نیشتەجێ بوونی نۆژین ستی دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، كە پارەیەكی زۆریان لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی پڕۆژەی نۆژین سیتی لە کەلار دزی بوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی گەرمیان، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و یاریدەدەری ئاسایشی کەلار و بنکەی ئاسایشی ڕزگاری دۆزینەوەی بڕی 15 دەفتەر و 80 وەرەقە و هەروەها یەک ملیۆن و 591 هەزار دینار و دەستگیرکردنی تاوانباری دزیکردنەکەی ڕاگەیاند.

ئەوەشهاتووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، دزەکان کارمەندبوون لەپرۆژەکە و یەکێکیان دانیشتووی قەزای کەلارە و ئەویتریان بەڕەگەز ئێرانیە.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئیستا دیارنەمانی پارە و دزیکردن لە پرۆژەی نۆژین ستی لەقەزای کەلار کە پرۆژەیەکی درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونە ڕاگەیەندرا.

راگەیەندراوەكەی ئاسایشی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەكات، دوای بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایش لەگەرمیان توانیان لەماوەیەکی کورتدا دزەکان دەستگیربکەن و بڕی پارەدزراوەکەش وەربگرنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا