بۆ جارێكی دیكە دادگاییكردنی تۆمەتباری كوشتنی هیشام هاشمی دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پڕۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتباری كوشتنی هیشام هاشمی، لێكۆڵەر و رۆژنامەنووسی عێراقی، لە لایەن دادگەیەكی بەغداوە دواخرا، لەگەڵ ئەوەی بۆ یەكەمجار تۆمەتبارەكە لە دادگا ئامادە بوو.

رۆژی سێشەممە 26ی تەمووزی 2022، چوارەم دانیشتنی پرۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتباری سەرەكیی كوشتنی هیشام هاشمی، لێكۆڵەر و رۆژنامەنووسی عێراقی لە دادگای تاوانەكانی رەسافە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو و، دادوەر بڕیاریدا دادگاییكردنەكە بۆ 31ی مانگی ئابی داهاتوو دوابخات.

رۆژی 6ی تەمووزی 2020 ژمارەیەك چەكدار لە بەغدای پایتەخت هیشام هاشمی-یان لە نزیك ماڵەكەی لە ناوچەی زەیونەی خۆرهەڵاتی بەغدا كوشت و لە 16ی حوزەیرانی 2021 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستگیركردنی بكوژانی هیشامی راگەیاند و دواتر دانپێدانانی تۆمەتباری سەرەكیی ئەو رووداوە بڵاوكرایەوە، كە ناوی ئەحمەد كینانی-یە و ئەفسەری پۆلیسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا