ناسنامەی بکوژی هیشام هاشمی ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی هیشام هاشمی، توێژەر و چالاكوانی عێراق كە ئەفسەرێكی سەر بە هێزەكانی پۆلیسە لە دانپێدانانەكانیدا چۆنیەتی كوشتنی ئەو توێژەرە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، بە دوو ماتۆڕسكیل چووینە بەردەم ماڵەكەی و دوای ئەوەی گەیشتە بەردەم ماڵەكەی و لەئۆتۆمبێلەكەی دابەزی من چەند گولەیەكم بەدەمانچە حكومییەكەمەوە پێوە نا.

رۆژی هەینی 16 ى تەموزی 2021، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی بكوژی هیشام هاشمی ڕاگەیاند.

لەڕاگەیەنراوێكدا دەزگا ئەمنییەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی (16ی تەمموزی 2021 ) بڵاویانكردەوە، دوای هەوڵێكی زۆر توانیویانە تۆمەتبارێك بە ناوی (ئەحمەد حەمداوی و عوێد) دەستگیر بكەن كە ئەفسەری پلە یەك بووە لە هێزەكانی ناوخۆ و دوای لێكۆڵینەوەش دانی بەتاوانەكەیدا ناوە بەوەی هیشام هاشمی كوشتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی پشكنینەكان بۆ دەمانچە و سەرجەم بەڵگەكان ناوبراو تاوانەكەی ئەنجامداوە و دادگا بەئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی و پارێزەری تۆمەتبار بەڵگەكانی سەلماندووە و تۆمەتباریش لەبەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

هیشام هاشمی، پسپۆڕی ئەمنی و شیكەرەوەی سیاسی و پسپۆڕی گروپە توندڕەوەكان بوو، شەوی 6ی 7ی 2020 لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەناوچەی زەیونەی بەغدا كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا