دادگایی كردنی بكوژی هیشام هاشمی دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا بە دواخستنی دانیشتنەكانی تایبەت بە دادگاییكردنی بكوژی هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی عێراق.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری داوە دادگاییكردنی بكوژی هیشام هاشمی بۆ28 ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، دوابخات.

هیشام هاشمی، پسپۆڕی ئەمنی و شیكەرەوەی سیاسی و پسپۆڕی گروپە توندڕەوەكان بوو، شەوی 6ی 7ی 2020 لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەناوچەی زەیونەی بەغدا كوژرا.

رۆژی هەینی 16 ی تەموزی 2021، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی بكوژی هیشام هاشمی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا