سەرۆكی هەرێم بەشداری مەراسیمی ناشتنی شاژنی بەریتانیا دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی بە خاكسپاردنی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی لەندەن دەكات .

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی حكومەتی بەریتانیا، ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی دەگاتە لەندەن و سبەینێ بەشداری لە رێورەسمی بەخاكسپاردنی شاژن ئێلیزابێسی دووەم دەكات و لە ماوەی دوو رۆژی رێوڕەسمەكەشدا ئامادەی كۆڕ و كۆبوونەوەكانی سەركردەكانی جیهان دەبێت.

رۆژی 19 ی ئەیلول شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە لەندەن بەخاكدەسپێردرێت و سەركردەی ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی جیهان بەشداری رێوڕەسمەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا