دەستپێشخەرییەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ پارتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستپێشخەرییەک ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و داوا دەکەن لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردن هەردوولا کۆببنەوە.

لەوبارەیەوە د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “داوامان لە کاک بافڵ و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد کە پارتی و یەکێتی گرفتەکانیان بخەنە ئەولاوە و لەسەر هەڵبژاردن قسەبکەن و کۆببنەوە، چونکە هەڵبژاردن پەیوەندی بە حزبەکانی دیکە و خەڵکەوە هەیە نەک تەنها پارتی و یەکێتی”.

وتیشی، “لای خۆیەوە کاک بافڵ پێشنیازەکەی قبوڵ بووە و داوای لە رەفعەت عەبدوڵـڵا ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە کە پەیوەندی بە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتییەوە بکات و دەستپێشخەرییەکەی پێبگەیەنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، رەفعەت عەبدوڵـڵا دەستبەجێ پەیوەندی بە فازڵ میرانییەوە کردووە و دەستپێشخەرییەکەی پێگەیاندووە، بەڵام فازڵ میرانی وتوویەتی وەڵامتان دەدەینەوە و تا ئێستا وەڵامی فەرمی یەکێتیان نەداوەتەوە.

د.ڕێواز فایەق جەختی لەوەش کردەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەیە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا