پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى راگەیاند و خواستى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا دووپاتكرده‌وه.
رۆژی چوارشەممە، 23-08-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، دووپاتكرده‌وه.
وەکو لە راگەیەندراوەکەیشدا هاتووە، كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مريكا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركه‌كه‌يدا، داكۆكى له پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیەندراوەکەیشدا هاتووە، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیکەی جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.